نوێنه‌رى ورمێ بانگهێشتى ليۆناردۆ ديكاپريۆ ده‌كات
نوێنەرێکی ورمێ لە ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، داوا لە لیۆناردۆ دی کاپریۆ دەکات سەردانی ده‌رياچه‌ى ورمێ بکات.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنەرێکی ورمێ لە ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، داوا لە لیۆناردۆ دی کاپریۆ دەکات سەردانی ده‌رياچه‌ى ورمێ بکات.
نوێنەرێکی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای لە ئەکتەری ناوداری هۆلیوود کرد، سەردانی ده‌رياچه‌ى ورمێ بکات.
دوای ئەوەی ئەکتەری ناوداری هۆلیوود، لیۆناردۆ دی کاپریۆ لە تۆڕی ئینستاگرامدا نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ده‌رياچه‌ى ورمێ دەربڕی، هادی بەهادوری، نوێنەری ورمێ لە ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، داوای لەو ئەکتەرە کرد سەردانی ده‌رياچه‌ى ورمێ بکات.
هادی بەهادوری، سوپاسی کاپریۆی کرد و گوتی: هیوادارم ئەو جۆرە کارە کۆمەڵایەتییانە ببێتە هۆی هەستیاریی زیاتری خەڵکی جیهان بۆ بارودۆخی ده‌رياچه‌ى ورمێ.
ئەو نوێنەره كورده له ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، گوتی: پێشوازی لە هەرچەشنە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی بە ئاراستەی راکێشانی سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دۆخی ده‌رياچه‌ى ورمێ دەکەین.
کاپیرۆ، لە ئیسنتاگرامەکەیدا نووسیبووی: ده‌رياچه‌ى ورمێ سەردەمێک گەورەترین ده‌رياچه‌ى سوێری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو و ئێستا تەنیا 5%ی ماوە.