سه‌رایا سه‌لام: به مه‌رج به‌شداری ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌ین
10 هه‌زار چه‌كدارییان ئاماده‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر بە مەرج، بەشداری لە شەڕی ئازادكردنی مووسڵدا دەکەن.
کازم عیساوی، یاریدەدەری موقتەدا سەدر دەڵێت: "ئێمە به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌كەین و ھەموو ئەو درووشمانەش رەت دەكەینەوە کە لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکانی بەغدا لە دژی ئێران درابوون".
عیساوی دەشڵێت : "سەرایا سەلام، بە دە هەزار چەکدار بەشداری لە شەڕی ئازادكردنی مووسڵدا دەکات، بەڵام بە مەرجێك هیچ هێزێکی دەرەکی بەشداری لەو شەڕەدا نەکات".