وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی نەرویژ و سوید کۆبووەوە
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ساڵانەی کۆچ لە ڤییەنا، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە جۆاکیم سەڤەرین، جێگری وەزیری داد و ئاسایشی گشتیی نەرویژ و جۆهان فۆرسێل، وەزیری کۆچی شانشینی سوید کۆبووەوە.
دووشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە جۆاکیم سەڤەرین، جێگری وەزیری داد و ئاسایشی گشتیی نەرویژ و جۆهان فۆرسێل، وەزیری کۆچی شانشینی سوید کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، باس لە پتەوکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی کۆچ، ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی کرا.
هاوکات، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری کۆچی سویددا، لایەنی سویدی ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داعش کرد و هەردوولا جەختیانلەسەر بەردەوامیی هەماهەنگیی ئەمنی و هاوکاریی دووقۆڵییانکردەوە.