ژمارەی چەكدارانی داعش بۆ 12 ھەزار كەمبووەتەوە

" سەنتەری رووبەڕووبونەوەی داعش دادەمەزرێنین"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2765a515-9ca7-4e05-b30e-203a88e41b06/vtari%20sarok%20wazirani%20france.ism/manifest

K24 – ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، ژمارەی چەكدارانی داعش بۆ 12 ھەزار كەمبووەتەوە و رێوشوێنی توند دەگرینەبەر بۆ كۆتایی ھێنانی داعش.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مانوێڵ ڤاڵس، سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا رایگەیاند: "ژمارەی چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریا لە 15 ھەزار كەمبووەتەوە بۆ 12 ھەزار، بۆ كۆتایی ھێنان بە داعش رێوشوێنی توند دەگرینە بەر، پێویستە ھەموو لایەنەكان لە رووی ئایدۆلۆجیەوە رووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، ھەروەھا ئەو لێكۆڵەرانەی دەیانەوێت سیستمێكی ھزری میانڕەو بەرھەم بھێنن پێویستە پشتگیریان لێ بكەین".

سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا گوتیشی: "كارگەیەكی بەرھەمھێنانی بەرھەمی كیمیایی داعشمان لە ئەنبار لە ناوبردووە، سەنتەری رووبەڕووبونەوەی داعش لە شارەكانی فەرەنسا دادەمەزرێنین  و دەبێ گەنجانی فەڕەنساش لەم بوارەدا چالاكیان ھەبێت، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەنھا كاری دەستەڵات نییە، بەڵكو كاری ھەموو ھاووڵاتیانی فەڕەنساییە، پێویستمان بە بەرپرسانی ئیسلامی میانڕەو ھەیە لە فەڕەنسا بۆ ئەوەی رێگری لە توندڕەوی بكەن".

Fly Erbil Advertisment