له‌چوارچێوه‌ى چاكسازييه‌كانى بارزانييدا ژماره‌يه‌ك وه‌زير و بريكارى وه‌زير ده‌درێنه‌ دادگا

راوێژکارێک لە سەرۆكایەتی ھەرێمی بە کوردستان 24ی راگه‌ياند، پرۆژە چاکسازییەکەی سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە ناو جومگەی دەسەڵاتەوە تا فەرمانبەرێکی ئاسایی دەگرێتەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/29365432-5217-4e50-b41c-5e4a6cf71c16/barzani%20u%20chaksazi.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

راوێژکارێک لە سەرۆكایەتی ھەرێمی بە کوردستان 24ی راگه‌ياند، پرۆژە چاکسازییەکەی سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە  ناو جومگەی دەسەڵاتەوە  تا فەرمانبەرێکی ئاسایی دەگرێتەوە و هیچ بەرپرس و کەسێک ناكەوێتە دەرەوەی ئەو چاکسازیە. گوتیشی: بەتۆمەتی گەندەڵی، چەند بەرپرسێکی  باڵای حکوومەت کە وەزیر و جێگری وەزیریشی تێدایە، دۆسيه‌یان بۆ کراوەتەوە و لەماوەكانی داهاتوودا دەدرێنە دادگا .

کیفاح مەحموود، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رايگه‌ياند، هیچ کەسێک لە هەرێم لە هەره‌می دەسەڵاتەوە تا دەگاتە بچووکترین پلەی وەزیفی لەو پرۆژە چاکسازییەی کە مەسعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەمانگی دووی رابردوو رایگەیاندبوو بێ بەری نییە،  ئەوانیشی کە گەندڵییان ئەنجامداوە  بەرپرسی باڵان و  فەرمانبەری هەژاریش کەمتر بە گەندەڵی  تێوگلاون،   ئەمانە بەشێکی قسەی راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.

بە گوتەی راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێم بەتۆمەتی گەندەڵی ئێستا ناوی چەند بەرپرسێکی  باڵای حکوومەت کە وەزیر و بريكارى وەزیریشی تێدایە لەبەردەستدان و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە، لەماوەی داهاتوودا ئەو بەرپرسانە رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.

بە گوێره‌ى زانیارییەکان کە ده‌ست کوردستان 24 کەتوون، لە نێوان زیاتر لە 110 کەیسی گەندەڵی  کە بەشی زۆریان بەرپرسن ناوی ژمارەیەک لە وەزیرانەی تێدایە کە  لە کابینەکانی پیشووی حکوومەت بوونە، سەبارەت بە  جیاکاری  لە ناو و دۆسیەی گەندەڵی  ئەو  بەرپرسانەش،  سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم رەتیکردەوە کە هیچ جیاکاریەک لە نێوان ناوەکان بکەن.

بەبۆچوونی بەشێک  لە چاودێران حوکمڕانی و بەرێوەبردنی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان، لە خراپترین حاڵ  و لە قەیرانێکی قووڵدایە، بیرۆکراتیی کارگێڕی، فەزایەکی دروستکردووە،  کە گەندەڵی لە هەموو جومگەکاندا بەرهەمهێناوە، ئەو جۆرە بەرێوەبردنەش رێگریەکی گەورەیە لەبەردەم هەر چاکسازییەک  لە هەرێم دەست پێبکات.

ئێستا هەرێمی کوردستان رووبەڕووی دوو شەڕی  سەخت بووه‌تەوە، یەکێکیان شەڕی داعش لەدەرەوە و ئەوەی دیکەش شەڕی بەرەنگاربوونەوەی  گەندەڵکارانە لە ناوخۆ. بەڵام مەسعود بارزانی بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئەو دەوڵەتەی کە خەريکی دامەزراندنیەتی گەڕانەوە بۆ دواوە لە هەردوو بەرە دا، بەلای ئەوە و  شتێکی مەحاڵە.