بۆ يه‌كه‌مجار ديمه‌نى بۆردومانى بى 52 بۆ سه‌ر داعش ببينه‌

بۆ یەکەمجار لە باشووری کوردستان بە فڕۆکەی بی پەنجاو دوو لە میحوەری خازر بنکە و بارەگانی داعش بۆردومانکران.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9156b20a-b2d7-4cc4-acc9-184549085f78/bordwmani%20daesh%20ba%20b52.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بۆ یەکەمجار لە باشووری کوردستان بە فڕۆکەی بی پەنجاو دوو لە میحوەری خازر بنکە و بارەگانی داعش بۆردومانکران.

فەرماندەکانی پێشمەرگە دەڵێن: یەکەمجارە بەم شێوه‌یه‌ ھێرشی ئاسمانی دەكرێتە سەر داعش. کوردستان 24 لەم راپۆرتەدا دیمەنی بۆردومانەکە و زیانەکانی داعش دەخاتەڕوو.

ئەمە دیمەنی بۆردومانی فڕۆکەی بی پەنجاو دووە کە بۆ یەکەمجار لە باشووری کوردستان لە بەرزایيەکانی تەلوەرد لە میحوەری خازر لە لایەن هێزی ئاسمانی فەرەنساوە بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی داعشی پێ دەکرێت.

بی پەنجا و دوو بەهێزترین فڕۆکەی شەڕکەرەو  دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە ئاسماندا بمێنێتەوە و  بە وتەی فەرماندەکانی پێشمەرگە ئەمە یەکەم جارە بە چری و بنکە و بارەگاكانی داعش بۆردومان بکرێت و ئەو ئامانجانەش دیاری کرابوون بە تەواوەتی پێکراون.

بەپێ ئەو زانیاریانەی لە فەرماندەکانی پێشمەرگەوە بە کوردستان 24 دراوە لە بۆردومانەدا 12 ئامانجی داعش پێکراون کە پێک هاتوون لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبیلێک کە دۆشکەیەکی لەسەر بووە و لەگەڵ چەند بنکەیه‌کەی داعش کە ژمارەیەک چەکداری تێدا بووە سەرجەمیان کراونەتە ئامانج و کوژراون.

بەرزایيەکانی وەردک یەکێکە لە ناوچە ستراتیژیەکان کە پێشمەرگە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دا زیاتر لە 55 هێرشی داعش تێک شکاند کە داعش مەبەستی بووە ئەو ناوچانەیە کۆنترۆڵ بکات بەو هێرشە ئاسمانیشەوە بە یەکجاری داعش تواناکانی شکاون .