بهشێك له ئهمريكاييهكان دهڵێن: ترامپ هيوامانه
ھەوادارانیشی دەڵێن: بۆ رزگاربوونمان لە كێشە ئابووریەكانی ئەمریكا ، ترامپ ئومێدی ئێمەیە.
K24 – ههولێر:
ھەرچەندە دۆناڵد ترامپی پاڵێوراوی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا بەوە ناسراوە كە لێدوانەكانی دژی موسوڵمانانە، بەڵام ئەمە نەبووهتە ھۆی ئەوەی كەسایەتی و پێكھاتەكانی دیكەی ئەمریكاش لەخۆی زویر بكات و ھەوادارانیشی دەڵێن: بۆ رزگاربوونمان لە كێشە ئابووریەكانی ئەمریكا ، ترامپ ئومێدی ئێمەیە.
كورد دەڵێ زمان بەڵای سەرە، رەنگە ئەو گوتەیە لەبەرامبەر دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆمارییەكان راستترین گوتە بێت چونكە ترامپ تەنھا دژ بە موسوڵمانەكانی ئەمریكا نەبووە، بەڵكو ترامپ سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكاش بە گێل ناودەبات.
دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا گوتى: ئێمە بێزاربووین ئەوەندە شەقمان خوارد و تێمانھەڵدراو بووینە قوربانی سیاسەتی كەسانی گەوج.
ئەو پێیوایەئەو مەكسیكییانەی لە ئەمریكا دەژین مەترسین بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە.
له بارهيانهوه گوتى: ئەوان ھێرش دەكەنە سەر ھاووڵاتیانمان و بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەكەن ئێمە كێشەمان لە مەكسیكەوە بۆ دێت.
مەرج نییە ترامپ تەنھا دژ بە پێكھاتەكانی ئەمریكا قسە بكات ئەوەتا ترامپ لەبارەی جۆن مەككەینی سیناتۆری پارتەكەیشیەوە لێدوانی توندی ھەیە ئەمە لە كاتێكدا كە جۆن مەككەین بە پاڵەوانی جەنگی ڤێتنام ناسراوە.
لهو بارهيهوه دهڵێت: ئێوە ئەو بە پاڵەوانی جەنگ دەزانن، بەڵام ئەو بەدیل گیراوە، بەڕاستی من حەز لەو كەسانە ناكەم كە بە دیل گیراون.
ھەرچییەك بێت تاكە درووشمی ترامپ ئەوەیە كە ئەمریكا بگەڕێنێتەوە بۆ بەھێزی و گەورەیی جارانی و دەوڵەمەندییەكەیشی وایكردووە كە ھەندێك كەس ئومێدیان پێی ھەبێت.
هاووڵاتييهك دهڵێت: ئەو دەتوانێت ببێتە سەرۆك و زۆرباش دەزانێت چۆن كێشە ئهمریكا چارەسەر دەكات.
ترامپ وەك تاكە كاندیدی كۆمارییەكان ماوەتەوە و بەر لەویش ھیچ سەرۆكێكی ئەمریكا ھێندەی ترامپ نەبووەتە جێی قسەی میدیاكان، بەڵام پێدەچێت ئەمریكا ئەمجارە لە نێوان دوو ئاگردا بێت ئاگرێك كە پێی دەوترێت ترامپ و ئاگرێكی دیكەش كە پێی دەوترێت دیموكراتەكانی ئەمریكا كە تائێستا زۆرینەی ئەمریكاییەكان لێی ناڕازین.