چالاكوانێكی مەدەنی لە بەندیخانەی ئێران مان لە خواردن دەگرێت
"تەندروستی لە دۆخێكی خراپدایە"
K24 - ھەولێر
محەممەد سەدیق كەبودوەند، سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان وەك نارەزایەتی لە بەرامبەر زیاتركردنی گوشار و ئازارەكانی بەرپرسانی ئەمنی ئێران لە سەری و ھەروەھا دروست كردنی بەڵگە و تۆمەتی نوێ لە دژی مانی لە خورادن گرتووە.
كەمپینی بەرگریكردن لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "محەمەد سەدیق كەبودوەند وەك نارەزایەتی بەرامبەر زیاد كردنی گوشارەكان لەسەری مانی لە خورادن گرتووە.
كەبودوەند، بە باوكی مافی مرۆڤی كوردستان ناسراوە رۆژنامەنووس و بەرپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانە لە رۆژھەڵاتی كوردستان، نزیكەی 10 ساڵە لە گرتووخانەی ئێڤین لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرە و بە گوێرەی زانیاری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە باری تەندروستی لە دۆخێكی خراپدایە.
محەمەد سەدیق كەبودوەند، خاوەنی چەندین خەڵاتی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤە لە لایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی جیھانەو و لە ساڵانی رابردوودا رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و بە تایبەت ئەمریكا داوای ئازاد كردنی ئەو چالاكوانەیان كردووە.