پێشنيازێكى سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش ده‌بێته جێى بايه‌خى ناوه‌نده سياسييه‌كانى توركيا
دوای مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی پەرلەمانتاران و داواكاریی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێكی جێگره‌وه، ئه‌م داوكارییه له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانی سیاسی پێشوازی لێكرا
K24 – هه‌ولێر:
دوای مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی پەرلەمانتاران و داواكاریی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێكی جێگره‌وه، ئه‌م داوكارییه له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانی سیاسی پێشوازی لێكرا، بەڵام ده‌شڵێن: پێكهێنان یان دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێكی له‌م شێوه‌یه پێویستی به رێككه‌وتنی نێوان گه‌لانی توركیا هه‌یه.
دره‌نگانێكى شه‌وى 2ى ئايار/ مايۆى 2016، ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مانى توركيا پڕۆژه ياساى تايبه‌ت به هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتارانى كوردى په‌سند كرد و له دواى ئه‌و بڕياره ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى سه‌ر به پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتين رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه.
له كاتێكدا ليژنه‌كه سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرسه‌كه بوو، مشت‌ومڕ له نێوان ئه‌ندامانى په‌رله‌مان درووست بوو، ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى فه‌رمانڕه‌واى توركيا كه‌وتنه وێزه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى (هه‌ده‌په).
شه‌هێدحاڵێك بۆ رۆيته‌رز رايگه‌ياند، په‌رله‌مانتارانى ئاكه‌په به ده‌به‌ى ئاو و مشته‌كۆڵه په‌لامارى په‌رله‌مانتارانى كورديان دا و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى كورد بكشێنه‌وه.
دواى كشانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى كورد، سێ لايه‌نه سياسييه‌كه‌ى ديكه له په‌رله‌مانى توركيا پڕۆژه ياساكه‌يان په‌سند كرد.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كه دامه‌زرێنه‌رى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامييه پێشتر داواى كردبوو، لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێنه‌رانى كورد ئه‌نجامبدرێت كه تۆمه‌تباركراوون به بانگه‌شه‌كردن بۆ توندوتيژى و پشتيوانيكردن له پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، كه له لايه‌ن پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى فه‌رمانڕه‌واى توركياوه وه‌ك پارتێكى "تيرۆريست" پێناسه‌ى ده‌كرێت.