دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەڵمانیا: ئەمڕۆ هێرشێک لە ویستگەی میونشن روویدا
"کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە"

K24-هەولێر
دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەڵمانیا بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کەسێک بە چەقۆ لە نێو ویستگەی شەمەنەفەر لە شاری میونشن لە باشووری ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر خەڵکیی و کەسێکی کوشت و چەند کەسێکی دیکەشی بریندار کرد.
بەپێی پۆلیسی ویلایەتی باڤاریا لە ئەڵمانیا هێرشکەرەکە چوار پیاوی بە سەختیی بریندار کردووە و ئەگەر هەیە هۆکاری هێرشەکە سیاسیی بێت، بەڵام دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەڵمانیا رایگەیاند: "یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە".
هاوکات رادیۆی بایریشە رۆندڤۆنک-ی ئەڵمانیا رایگەیاند: پۆلیس لە راستیی گوتەی شایەدحاڵەکان دەکۆڵێتەوە کە دەڵێن هێرشکەرەکە لە کاتی هێرشکردنی گوتوویەتی ئەڵڵاهوئەکبەر و بەپێی سەرچاوەکان یرشکەرەکە دەستگیرکراوە.
پێشتریش تۆڕی (NTV) رایگەیاند کە گوتەبێژێکی پۆلیسی ئەڵمانیا رەتیکردەوە هیچ کام لە بریندارەکان نەخۆشخانە گیان لە دەستدابێ، بەڵام رادیۆنی ویلایەتی بەڤاریا گیان لە دەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی پشتراست کردەوە.
لای خۆیەوە گوتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند: "بێگومان هۆکاری سیاسیی دوور نییە"، گوتیشی: هێرشکەرەکە گەنجێکە و دەستگیرکراوە و "هاوکاریی نانوێنێ لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس".
ئەمە لە کاتێکدایە چەند مانگێک لەمەوبەر بۆمبێک لە نێو ئۆتۆمبێلک لە شاری بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی شۆفێرەکەی.
ئەم پێشهاتە دوای زیاتر لە دوو مانگ هات لە ئەنجامدانی هێرشەکانی برۆکسل لە ناوجەرگەی ئەوروپا کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە و رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانیان راگەیاند.
ئا: ئا ، ف