كارگهی دروستكردنی تراكتۆر له كوردستان دادهمهزرێت
بۆ یهكهمجاره
K24 - دهۆك:
یەكەمین كارگەی بەرھەمھێنانی تراكتۆر لە ھەرێمی كوردستان بەناوی دھۆك تراكتۆر و لەلایەن بارزگانێكی خەڵكی دھۆك دامەزراوە ، كەرۆژانەش 16 تراكتۆر بەقەبارەی جیاواز بەرھەمدەھێنرێت.
خاوەنی ئەم كارگەیە دەڵێت: "بڕیارە لەساڵی 2017 بەرھەمی ئەم كارگەیە بكەوێتە بازاڕو لەداھاتووش ئەم تراكتۆرە ھەناردەی ولاتانی دراوسێ دەكرێت".