كانديدێكی پێشووی كۆمارییه‌كان: عێراق به‌ كرده‌یی دابه‌شبووه‌

هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقدا به‌ته‌واوه‌تی زاڵبووه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1d1bbdf0-95ec-425d-85c9-eb9ad6ace8ef/Marco%20Rubio%20ISIS%20Syria.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لە پانێلێكی تایبەتی پەیمانگەی ھەدسن بۆ توێژینەوە، كە تایبەت بوو بە تیرۆر و كاروباری دەرەوەی ئەمریكا، ماركۆ روبیۆ سێناتۆری كۆمارییەكان و بەربژێری پێشووی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، باسی لەوە كرد، كە عێراق بە كرداری دابەشبووە لە نێوان سووننە و شیعە و كورد.

روبیۆ گوتی: "ئێران بە ئاشكرا پاڵپشتی ھەژموونی شیعەكان دەكات لە عێراق".

ماركۆ روبیۆ ھەفتەی رابردووش سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئاساییشی ھەرێمی كوردستان كۆبووه‌وە.