دواخستنی ههڵبژاردنی پێشوهخته.. دهرفهتێكه بۆ كورد
ههڵبژاردنی پێشوهخته بۆ 10ی ئۆكتۆبهر دواخراوه
K24 – ھەولێر:
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەكەن، دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، دەرفەتێكە لەبەردەم لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بۆ ئەوەی ماڵی كورد ڕێكبخەنەوە. ئەمە جگە لەوەی لە لایەنی تەكنیكیشەوە، لایەنە سیاسییەكان دەتوانن باشتر خۆیان بۆ پرۆسەكە ئامادەبكەن.
دواخستنی ھەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق بۆ مانگی 10، ماوەیەكی زیاتر بە لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان دەدات، تا ناو ماڵی كورد ڕێكبخەنەوە.
كەریم كاوە، چاودێری سیاسی گوتی: "ئەگەر لایەنە سیاسییەكان ئەزموون لە ڕابردوو وەربگرن، پێویستە بەیەكەوە بەشداری ھەڵبژاردنەكە بكەن، تا دەنگیان لە پەرلەمانی عێراق زوڵاڵتر بێت".
ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە رووی تەكنیكیشەوە، دەرفەتێكی زیاتر دەداتە لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەوەی خۆیان بۆ پرۆسەكە باشتر ئامادەبكەن، ئەگەرچی بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان لە قۆناغی ئامادەكاریدا ھەنگاوی باشیان بڕیوە.
پارتی بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵی كورد و بەشداریكردنی كورد بەیەك دەنگ لە ناوچە كوردستانییەكان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە، لە ماوەی دوو ھەفتەدا سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كرد. ئەوەی دەستیكەوت، كۆدەنگی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بوو بۆ ئەوەی یەكدەنگی كورد لەو ناوچانەدا.