هاوشێوه‌ی جلپۆشینهكهی كامالا هاریس له سیمپسۆن دۆزرایه‌وه
دیمه‌نێكی هاوشێوه‌ی كارتۆنی سیمپسۆن بووه‌ته جێی بایه‌خی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
جارێكی دیكه زنجیره فیلم كارتۆنی "خێزانی سیمپسۆن" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته‌وه جێی باسی به‌كارهێنه‌ران، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی لێكچوونێكی زۆر به‌دیكرا له نێوان جلوبه‌رگی كامالا هاریس، جێگری بایدن و لیزا سیمبسۆنی كاره‌كته‌ری فیلم كارتۆنه‌كه.
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی بووه‌ته جێ باس‌وخواس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له (2000) به‌رهه‌مهاتووه.
له ئه‌ڵقه‌یه‌كدا به ناوی " Bart to the Future"، لیزا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له دوای تره‌مپ وه‌رده‌گرێت و له قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ك ده‌زانن، ئێمه قه‌یرانێكی داراییمان له سه‌رۆك تره‌مپه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، لیزا له‌و ئه‌ڵقه‌یه‌دا جلێكی مۆری له‌به‌ركردووه و ملوانكه‌یه‌كی سپی له مله.
دوای (21) ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه، كامالا هاریس، وه‌ك سه‌رۆك نا، به‌ڵكو وه‌ك جێگری سه‌رۆك به هه‌مان جۆری ره‌نگی جل‌و و به هه‌مان جۆری ملوانكهوه له مه‌راسیمی سوێندخواردنیدا ده‌ركه‌وت.
یه‌كێكی دیكه له شته له‌یه‌كچووه‌كانی نێوان واقیع و زنجیره كارتۆنی سیپمسۆن ده‌ركه‌وتنی ئه‌كته‌ری سینه‌مایی "تۆم هانكس"ه، كه له فیلمی " The Simpsons Movie "، له (2007) ده‌ركه‌وتووه و تێیدا ده‌ڵێت: "سڵاو من تۆم هانكس، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا راستگۆیی له‌ده‌ستداوه، ئه‌و هه‌ندێك له راستگۆییهكهم به قه‌رز وه‌رده‌گرێت"، كه‌چی وه‌ك میوان له ئاهه‌نگی سوێندخواردنی بایدن وه‌ك میوان بانگكرابوو.