رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان كاریگەری لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەبێ

یەكێتی نایەوێت قسەی لە بارەوە بكات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a93623cb-31d0-40d6-bb0e-68601df429c6/parezgari%20slemani.ism/manifest

K24 - سلێمانی

ھەتا ئەو كاتەی واژوو رێككەوتنەكەیان لەگەڵ گۆڕاندا دەكەن، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نایەوێت ھیچ قسەیەك لەسەر دانەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەگۆڕان بكات، دەنگۆی ئەوەش ھەیە کە یەکێتی دەیەوێت بەھۆی ئەو رێککەوتنی لەگەڵ گۆڕان، ماوەی دووساڵی دیکەش بۆ پارێزگاری ئیستای سلێمانی درێژبکاتەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) دانا جەزا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "بە بڕوای من یەكیك لە وردەكارییەكانی رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و گۆڕان، رەنگە مانەوەی پارێزگاری ئێستای سلێمانی بێت بۆ دوو ساڵی دیكە".

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (كوردستان24)ی گوت: "ئێمە رێككەوتنمان ھەیە و ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانیشمان ھەیە، لایەنێكمان ھەیە لایەنی یاساییە كاریان لەسەر دەكەین ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە چەسپاندنی بنەما دیموكراسییەكانە، بێ ئومێد نەكردنی خەڵكە لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، ئێمە بەو میتۆدە سەیری دەكەین".

بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی2014 لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی 12 کورسی بە دەست ھێنا یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش 11 کورسی بەڵام گۆڕان ئەوکات بەھۆی پێداگری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، نەیتوانی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەدەست بھێنێت پاش نزیك بوونەوەی دووساڵ بەسەر ئەو رێککەوتنەدا ھێشتا روون نیە کە ئایە گوڕان دەتوانێت ئەو پۆستە بەدەست بھێنێتەوە یان نا؟.

Fly Erbil Advertisment