نووری یەکەم گۆرانیی گەورەترین کۆنسێرتی ئەمساڵی نیوزلاندی گوت

کوردە و یەکێکە لە ئەستێرە ناسراوەکانی پۆپ لە نیوزلاند

چەند وێنەیەکی نووری لە ڤیدیۆکلیپێکی
چەند وێنەیەکی نووری لە ڤیدیۆکلیپێکی

K24 - هەولێر

گەورەترین کۆنسێرتی ئەمساڵ لە نیوزلاند، دوێنێ بە ئامادەبوونی 22 هەزار کەس سازکرا، ئەو ئەستێرەیەی یەکەم گۆرانیی لەو کۆنسێرتەدا گوت، ڤیڤیان نووری ئەستێرەی پۆپ بوو کە کچێکی کوردە.

لە کاتێکدا وڵاتانی جیهان بەتایبەتی لە ئەوروپا قەدەغەی هاتووچۆ و رێکاری تووند گیراونەتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا، نیوزلاند بووەتە نموونەی ئەو وڵاتانەی توانیویەتی پەتای کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکات.

ئەو سەرکەوتنەی نیوزلاند لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، هۆکار بووە بۆ ئەوەی گەورەترین باندی نیوزلاند (SIX60) بتوانێت لەبەردەم هەزاران کەس کۆنسێرت بکات لە شاری هەیستینگزی نیوزلاند.

ڤیڤیان نووری کە بە ناوی هونەریی نووری بەناوبانگە، دەڵێ دوای گۆرانیگوتن لەسەر ستەیجەکە، خەریکی کارکردن دەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبوومی، کە لە پلانیدایە ئەمساڵ بڵاوی بکاتەوە.

ئەو کچە گۆرانیبیژەی پۆپ بە کوردستان24ـیشی گوت "بەو هیوایەی دوای ئەوەی ئەلبوومەکەم دەرچوو، دەستبکەم سازکردنی چەند کۆنسێرتێک، چونکە حەزم لێیە گۆرانی بۆ هەوادارانم بڵێم و بیانبینم".

دوای ئەوەی لە مانگی نۆڤەمبەری 2018 نووری دەرکەوت، بەخێرایی بووە یەکێک لە ئەستێرەکانی نیوزلاند.

هەزاران کەس ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون
هەزاران کەس ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون

 

ستەیج ئامادەکراوە بۆ ئەوەی نووری گۆرانی لەسەر بڵێ
ستەیج ئامادەکراوە بۆ ئەوەی نووری گۆرانی لەسەر بڵێ

 

هـ.ر.

Fly Erbil Advertisment