ئێران: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعودیه بكه‌ین
"سعودیه ده‌ستپێشخه‌ری ئێرانی بۆ گفتوگۆ فه‌رامۆشكردووه و وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی سعودیه‌ی فه‌رامۆش كردووه، "تاران" له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی "ریاز" ئاماده‌ی گفتوگۆیه.
خه‌تیبزاده گوتی: "ئێران یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت، پێشوازی له بڕیاری گۆڕانكاری سیاسه‌تی سعودیه بكات، ئه‌گه‌ر "ریاز" هه‌ستی به‌وه‌كرد، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه‌كه به هاوكاری هه‌رێمایه‌تی ده‌بێت؛ ئه‌وا تاران یه‌كه‌م پێشوازیكار ده‌بێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، "سعودیه مه‌ترسی بێ بنه‌مای له ئێران هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه، ئێمه ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵیان و به سعودیه ده‌ڵێین، جه‌نگ وه‌ڵامێكی درووست نییه بۆ مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ئێران، ئێستا ئه‌وان له هه‌ڵوێستی هه‌ڵه‌ی مێژووییدان".
خه‌تیبزاده گوتیشی: "پێده‌چێت به‌رپرسانی سعودیه گه‌یشتبێتن به‌و بڕوایه‌ی، كه جه‌نگ و خوێنڕشتن بێسووده، زانیویانه سیاسه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ندێك وڵاتی كه‌نداو راست بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانیان بێ هیوا بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه، له تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له باره‌ی كێشه هه‌رێمایه‌تییه‌كان تێبگه‌ن، له‌كاتێكدا سعودیه ده‌ستپێشخه‌ری ئێرانی بۆ گفتوگۆ فه‌رامۆشكردووه و وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه".
له چوارچێوه‌ی قه‌یرانی یه‌مه‌ن، خه‌تیبزاده روونیكرده‌وه، "مه‌ترسییه‌كانی سعودیه له یه‌مه‌ن بێ بنه‌مان، چاره‌سه‌ریش وه‌ستاندنی جه‌نگه، چاره‌سه‌ر له یه‌مه‌ن، به‌ده‌ستی سعودیه‌یه، هه‌ر كاتێك بیه‌وێت، ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی یه‌مه‌ن بكات".
سه‌رچاوه: RT
د.ی