بهرپرسانى ئێران رێگرييان له سازكردنى كۆنسێرتى ميوزيكژهنێكى كورد كرد
بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران رێگریان لە سازدانى كۆنسێرتی كەیھان كەڵھور میوزیكژەنی بەناوبانگی كورد كرد، كه به نياز بوو له شارى نهيشابوورى ئێران بهڕێوهى بهرێت.
K24 – ههولێر:
بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران رێگریان لە سازدانى كۆنسێرتی كەیھان كەڵھور میوزیكژەنی بەناوبانگی كورد كرد، كه به نياز بوو له شارى نهيشابوورى ئێران بهڕێوهى بهرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە زۆربەی رۆژنامەكانی ئێران باسیان لە ھەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتی كەیھان كەڵھور میوزیكژەنی رۆژھەڵاتی كوردستان لە شاری نەیشابوور كرد.
رۆژنامەی ئیعتيماد نووسیویەتی: بەرپرسانی ئەمنی شاری نەیشابوور 2 كاتژمێر پێش كۆنسێرتەكە بەبێ ئەوەی باسی ھۆكارەكەی بكەن مۆڵەتەكەیان ھەڵوەشاندووهتەوە، نەیانھێشتووە كەیھان كەڵھور بەرنامەكەی بەڕێوەببات.
كەیھان كەڵھور لەدایكبووی شاری كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانە، بە یەكێك لە بەناوبانگترین میوزیكژەنەكانی ئێران دەناسرێت.


