هەشت هەزار سزادراو بە لەسێدارەدان لە گرتووخانەکانی عێراق هەن
42 ھەزار زیندانی سزای دادگایان بۆ بڕاوەتەوە
K24 – ھەولێر
42 ھەزار زیندانی لە عێراق سزای دادگایان بۆ بڕاوەتەوە، لە نێویاندا 8 ھەزار زیندانی سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
عەبدولئەمیر مەیاحی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای کرد، 42 هەزار زیندانی، سزای دادگایان بۆ بڕاوەتەوە و 8 هەزاریان بە لەسێدارەدان سزا دراون، لەنێویاندا ژمارەیەك زیندانی بیانی ھەن.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ دووشەممە 25/1/2021 سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، واژۆی لهسهر بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ زیاتر لە 340 زیندانیکراو کرد، کە مشتومڕی سیاسی و نیگەرانی رێکخراوەکانی مافهكانی مرۆڤی لێکەوتەوە.