ئەمساڵ بەنرخێكی كەمتر گەنم لەجوتیاران وەردەگیرێت
وهرزی دروێنهی جۆ دهستیپێكرد
K24 – گهرمیان:
وەرزی دوورینەوەی بەرھەمی دانەوێڵە لە ناوچە گەرمەسێرەکانی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە بەتایبەتی جۆ.
وەرزی دروێنەی گەنم جۆ لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد, بەڵام جووتیارانی ھەرێم زۆر دڵخۆش نین چونکە ئەوان, بەری رەنجی ساڵانی ڕابردوویان نەخواردووە, پارەی دووساڵیان لەلای حکوومەتی فیدراڵی دەبێت لە گیرفانی خۆیان پارە دروێنەکەش بدەن.
ھەرچەندە ساڵ بە ساڵ جۆری تازە و بەرھەمی گەنم زیاد دەبێت, بەڵام جووتیارانی ھەرێم ھەست بە بێمتمانەی دەکەن بەرامبەر بە سایلۆکانی ھەرێم, وەزارەتی کشتوکاڵیش سەرجەم جووتیارانی ھەرێمی ئاگادار کردووهتەوە کە بەنرخێکی کەمتر ئەمساڵ گەنم، لە جووتیارانی ھەرێم وەردەگرێت ئەمەش ناڕەزایی لای جوتیارانی ھەرێم دروست کردووە.
گەنم تاکە بەرھەم لە ھەرێمی کوردستان کە زیاد لە پێداویستی ناوخۆ بەرھەم دێینیت, وەزارەتی کشتوکاڵشی رایگەندەوە ئەمساڵ زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 ھەزار دۆنم زەویان بۆ چاندنی گەنم تەرخان کردووە، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ چ بازاڕێك ھەیە بۆ ساغ کردنەوەی ئەو بەرھەمە.