رووسیا و ئێران رێككه‌وتنێك واژوو ده‌كه‌ن
خۆیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئاماده ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆرڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف"، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، رێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی هاوكاری ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی زانیاری واژوو كرد.
له‌كاتی واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه، لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "رێككه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت، كاتێك رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و كێشه له‌بواری هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌بنه‌وه، كه كاریگه‌ری له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ره‌وشی هه‌ردوو وڵات ده‌بێت".
سه‌رچاوه: تاس
د.ی