هه‌فته‌ی داهاتوو بودجه‌ی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردن ئاماده ده‌بێت
بڕی كورتهێنانی بودجه كه‌مده‌كرێته‌وه
K24 – ھەولێر:
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ئاشكراده‌كات.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی2021 بۆ ده‌نگدان ئاماده ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی روونیشیكردەوە، گفتوگۆكان له باره‌ی بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به‌رده‌وامن و بڕگه‌ی تایبه‌ت به پارێزگاكان گفتوگۆیان له باره‌وه كراوه.
له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووجار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوویه‌وه.
هاوكات له پڕۆژه‌یاسای بودجه، نرخی خه‌مڵێندراوی نه‌وت له 42 دۆلاره‌وه بۆ 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت به‌رزكراوه‌ته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش بڕی كورتهێنانی بودجه پێنج ترلیۆن كه‌م ده‌بێته‌وه.