حکومەتی هەرێمی کوردستان 44 ملیار دینار بۆ دوو پڕۆژە لە سلێمانی تەرخان دەکات
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان داوە
K24 - سلێمانی:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی زیاتر له 44 ملیار دینار ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دوو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی كاره‌با له پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێ بكرێن.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، پڕۆژه‌كه گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بایه بۆ قه‌زا و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
سیروان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، به كوردستان24ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوو داوایانكردووه بۆ توانای گواستنه‌وه‌ی وزه، بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و رانیه و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه‌ش زۆر گرنگه.
سیروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گواستنه‌وه‌ی وزه بۆ رانیه به درێژایی 105 كیلۆمه‌تره و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان بۆ سه‌ید سادق 55 كیلۆمه‌تره، كه مه‌به‌ست لێیان گه‌یاندنی وزه‌ی كاره‌بایه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین.
ئه‌وه‌شی روونكردنه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان داوه و ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ته‌نده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته كۆمپانیا بۆ جێبه‌جێكردنیان.
سه‌باره‌ت به‌كاتی ته‌واوی كردنی پڕۆژه‌كان، سیروان محه‌مه‌د رایگه‌یاند، یه‌كێك له پڕۆژه‌كان درێژییه‌كه‌ی 105 كیلۆمه‌تره و كاتێكی زیاتری ده‌وێت، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین له كاتێكی گونجاو‌دا پڕۆژه‌كان ته‌واو بكرێن.