وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی تره‌مپی له باره‌ی په‌نابه‌ران هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، یادداشتنامه‌یه‌كی سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌رانی سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، یادداشتنامه‌یه‌كی سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌رانی سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
مونتی ویلكنسۆن، داواكاری گشتیی به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، ئه‌و یادداشته‌ی سه‌رده‌می تره‌مپ، كه دژی په‌نابه‌رانی سنووری مه‌كسیك بوو، چیدیكه كاری پێ ناكرێت.
گوتیشی: له‌مه‌ودوا كار به‌و بڕیارانه ده‌كرێت كه له رابردوودا و پێش تره‌مپ ئه‌مه‌ریكا كاری پێ كردوون.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌ریكردبوو، سیاسه‌تی نا لێبورده‌یی بوو، به‌و پێیه‌ی هه‌ر كه‌سێكی بالغ ده‌ستگیر ده‌كرا ئه‌گه‌ر سنوور ببه‌زێنێت و دواتر دادگایی ده‌كرا و منداڵه‌كانیشی زیندانی ده‌كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له سه‌رده‌می تره‌مپدا 5500 منداڵ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.