به‌ریتانیا: جارێ ده‌رگای قوتابخانه‌كان ناكه‌ینه‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رایگه‌یاند، به‌ر له هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ رێی تێ ناچێت ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكه‌ینه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن رایگه‌یاند، به‌ر له هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ رێی تێ ناچێت ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكه‌ینه‌وه.
جۆنسۆن له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی گشتیی وڵاته‌كه‌یدا قسه‌ی كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكه‌ینه‌وه، به‌ر له دوو هه‌فته رایده‌گه‌یه‌نین.
روونیشیكرده‌وه، تا 22ی مانگی داهاتوو نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون له داخستنی گشتیی داده‌ڕێژین.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌شتیارانی 22 ده‌وڵه‌ت، كه له لیستی سوور دان، كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا په‌ژاره‌شی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 100 هه‌زار هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی به په‌تای كۆرۆنا ده‌ربڕی.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: من به‌رپرسیارێتی كامڵی هه‌موو ئه‌و رێكارانه ده‌گرمه ئه‌ستۆ، كه حكوومه‌ته‌كه‌م گرتوونییه‌ته به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.