لەبارەی نەوەی نوێی كۆرۆنا تەندروستی عێراق روونكردنەوە دەدات

"لە مانگی ئادار ڤاكسین دەگاتە عێراق"

كارمەندێكی تەندروستی لە بەغدا - ئەرشیف
كارمەندێكی تەندروستی لە بەغدا - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

وەزیری تەندروستی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی پەتای نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەرنەکەوتووە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ نیشانەیەکی پەتای نوێی کۆرۆنا لە عێراق دەرنەکەوتووە.

تەمیمی راشیگەیاند، پشکی عێراق لە ڤاکسینی کۆرۆنا مسۆگەر کراوە و لە کۆتایی مانگی ئادار دەگات.

راشیگەیاند، سەرەتا ڤاکسینەکە بە پزیشک و کارمەندانی سەربە وەزارەتی تەندروستی، هێزە ئەمنییەکان، میدیاکاران، کەسانی سەروو 50 ساڵی و ئەوانەی نەخۆشی دیکەیان هەیە دەدرێت.

یەكەم حاڵەتی نەوەی نوێی كۆرۆنا، بۆ یەكەمجار لە مانگی 9ی 2020 لە وڵاتی بەریتانیا تۆمار كرا، دواتر رێژەی تووشبوون لەو وڵاتە زیادیكرد و بۆ چەند وڵاتێكی دیكە گوازرایەوە، چەندین وڵاتیش گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ بەریتانیا راگرت و لەناو خۆی بەریتانیاش قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا.