ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان: دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ژمارەی مردن بەراورد بە دوێنێ، کەم بووە

مردن بە کۆرۆنا بەراورد بە دوێنێ، کەم بووە
مردن بە کۆرۆنا بەراورد بە دوێنێ، کەم بووە

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ئەمڕۆی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە دەردەکەوێت دوو کەس لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا دوێنێ پێنج كه‌س به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

داتاکەی وەزارەتی تەندروستی نیشانی دەدات: چوار هەزار و 333 کەس لە کوردستان پشکنینی کۆرۆنایان کردووە، لەو ژمارەیەش 73 کەسیان تووشبوونیان بە پەتاکە تۆمارکراوە، کە زیاتر لە نیوەیان (40 کەسیان) لە دهۆک بوون، جگە لەوەش دوو کەسەی مردوون، بەهەمان شێوە لە دهۆک بوون.

چاکبوونەوەش لە کۆرۆنا، بە هەمان شێوەی رۆژانی رابردوو لە ئاستی 900 کەسدایە و بەدیاریکراویش 970 کەس لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

راگەیەندراوەکە
راگەیەندراوەکە

هـ.ر.