بارزانى ليژنه‌يه‌كى بۆ تاوانى كوژرانى گه‌نجه‌كه‌ى هه‌ولێر پێكهێناوه
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رايگه‌ياند، به فه‌رمانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، ليژنه‌يه‌كى بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌و تاوانه پێكهێناوه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رايگه‌ياند، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، ليژنه‌يه‌كى بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌و تاوانه پێكهێناوه.
سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ى كوژرانى گه‌نجێك به ناوى بارزان ره‌شيد له شارى هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گوتى: تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌و دۆسييه‌يه لێدوانمان نه‌داوه، چونكه تاوانبار رايكردووه و ده‌ستگيرنه‌كراوه و دۆسييه‌كه‌ى له لێكۆڵينه‌وه‌دايه.
هه‌روه‌ها گوتى: به بێ ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى تاوانلێكراو، سكاڵا تۆمار بكه‌ن، پۆليس دۆسييه‌ى بۆ تاوانه‌كه كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: به گوێره‌ى مادده‌ى 406 فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى بۆ ده‌رچووه و پۆليس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له دواى ئه‌و دۆسييه‌يه بێت.
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر گوتيشى: هيچ كه‌سێك له ده‌ست پۆليس ده‌ربازى نه‌بووه و دهربازيشى نابێت له ده‌ستمان. ئه‌مڕۆ نا به‌يانى هه‌ر ده‌گيرێت.
ئه‌وه‌شى گوت: تاوانبار كه‌سێكى سه‌ربازييه، هه‌ربۆيه له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ليژنه‌يه‌ك پێكهاتووه بۆ لێكۆڵينه‌وه له كه‌يسه‌كه و ليژنه‌كه كه‌سوكارى تاوانكارى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه بۆ ئه‌وه‌ى تاوانبار ناچار بێت خۆى راده‌ست بكات و ئه‌و ليژنه‌يه سه‌رۆكى هه‌رێم دايناوه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى تاوانبار بۆ فهرماندهييهكهى، كه پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانييدا كه‌سێكى نزيك له تاوانبار باسيى ئه‌وه‌ى كردبوو، تاوانباره‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه فهرماندهييهكهى، به‌ڵام دواتر رايكردووه، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گوتى: خۆمان په‌يوه‌نديمان به فهرماندهييهكهوه كردووه، تاوانبار نه‌چووه‌ته فه‌رمانده‌يى و ون بووه.
هه‌روه‌ها گوتى: تاوانبار به نياز بووه، نه‌گه‌يشتووه، راسته بۆ ئه‌وێ چووه، به‌ڵام خۆى ون كردووه و خوى واى نياز بووه خۆى ته‌سليم بكات، به‌ڵام خۆى ون كردووه.
ئه‌وه‌شى گوت: دوو جار له رێگه‌ى نووسينگهى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه په‌يوه‌نديم پێوه كراوه و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و بكوژه بدرێته دادگا، ئه‌مه له كاتێكدايه شه‌ڕى داعش هه‌يه و جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ره‌ڕاى سه‌رقاڵى به شه‌ڕى داعش ته‌ركيزى له‌سه‌ر ئه‌م دۆسييه‌يه.