هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دواده‌خرێته‌وه
65%ـی دەنگدەران تۆماری بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوه
K24- ھەولێر:
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات: 65%ـی دەنگدەران تۆماری بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوه.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق باسی له رێكار و پێویستییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كرد و رایگه‌یاند، 168 تیمی گەڕۆکمان هەیه بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و روونیشیكرده‌وه ماوەی تۆماری هاوپەیمانیەتی درێژكراوه‌ته‌وه.
هاوكات کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاشكرای كرد، لەوانەیه هەڵبژاردنی پێشوەخته تا 30ی مانگی10 دوابخرێت.
لای خۆیه‌وه، جنین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند: ئامانجی چاودێریی هەڵبژاردن بۆ پاکی پرۆسەکەیه و نەتەوه یەکگرتووەکان ته‌نیا هاوکاریی تەکنیکی پێشکەش دەکات و شوێنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ناگرێته‌وه