بایدن نێرده‌یه‌كی تایبه‌ت به ئێرانی ده‌ستنیشان كرد
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، كاربه‌ده‌ستێكی سه‌رده‌می ئیداره‌ی باراك ئۆبامای وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ كاروباری ئێران ده‌ستنیشان كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، كاربه‌ده‌ستێكی سه‌رده‌می ئیداره‌ی باراك ئۆبامای وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ كاروباری ئێران ده‌ستنیشان كرد.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له زاری به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی جۆ بایدن، دوێنێ پێنجشه‌ممه "رۆبه‌رت مالی" راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می "باراك ئۆباما"ی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی واشنتن بۆ كاروباری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستنیشان كردووه.
"رۆبه‌رت مالی" له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له نێوان ساڵانی (2014 - 2017) كاری كردووه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له دانووستانكارهكانی ئه‌مه‌ریكا له پرسی پرۆگرامی ناووكی ئێران و رۆڵی هه‌بووه له داڕشتنی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، كه له ته‌مموزی (2015) واژوو كرا.