به‌ریتانیا رێگه به ئیماراتییه‌كان نادات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیماراته‌وه روویان له به‌ریتانیا كردووه، پێ بنێنه خاكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیماراته‌وه روویان له به‌ریتانیا كردووه، پێ بنێنه خاكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا، "گرانت شایس" گوتی: له كاتژمێر (13:00) به كاتی گرێنج و له ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه، رێگه نادرێت هیچ كه‌سێك له ئیماراته‌وه روو له به‌ریتانیا بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئیمارات و رواندا و بۆرۆندییه‌وه روویان له به‌ریتانیا كردووه، مه‌گه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی به‌ریتانی یان ئێرله‌ندیان هه‌بێت یاخود ئیقامه‌یان پێ درابێت رێگه‌یان پێ ده‌درێت سه‌ردانی به‌ریتانیا بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رێگه به هیچ كه‌سێكی دیكه نادرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری ئه‌و بڕیاره، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه به‌ریتانیا ده‌یاندات بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا، كه له باشووری ئه‌فریقا سه‌ری هه‌ڵداوه.