پزیشكی دادوه‌ری عێراق 50 ته‌رمی نه‌ناسراوی به‌خاكسپارد
فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، رایگه‌یاند، (50) ته‌رمی نه‌ناسراویان له گۆڕستانێكی پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری وڵات به خاك سپاردووه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، رایگه‌یاند، (50) ته‌رمی نه‌ناسراویان له گۆڕستانێكی پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری وڵات به خاك سپاردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و فه‌رمانگه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌رمانه ماوه‌یه‌كی زۆره له سارخانه‌دا هه‌ڵگیراوون و له ناوچه جیاجیاكان و له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: زۆربه‌ی ته‌رمه‌كان شێواون و نموونه‌ی دی ئێن ئه‌یان وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له داهاتوودا بناسرێنه‌وه.