گۆتێرێس داوایه‌ك له تاران و واشنتن ده‌كات
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، داوایكرد، هه‌ریه‌ك له ئێران و ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی رووبه‌ڕووی رێككه‌وتنی ناووكی بووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، داوایكرد، هه‌ریه‌ك له ئێران و ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی رووبه‌ڕووی رێككه‌وتنی ناووكی بووه‌ته‌وه.
گۆتێرێس، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: كاری زۆر هه‌یه پێویسته بكرێت. له‌و بڕوایه‌دا نیم به‌م زووانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
گوتیشی: هیوادارم ئه‌وانه‌ی به‌شداریان كردووه له رێككه‌وتنی ناووكی، كاری هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ ده‌ربازكردنی رێككه‌وتنی ناووكی له‌و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، رێككه‌وتنی ناووكی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و ئێران سه‌ركه‌وتنێكی دیپلۆماسی گه‌وره و ره‌گه‌زێكی گرنگی ئاشتی و سه‌قامگیرییه له كه‌نداو و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانه له‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا ببرێت.