ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی ئێران گفتۆگۆ ده‌كه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو رێككه‌وتنی ناووكی.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو رێككه‌وتنی ناووكی.
رێككه‌وتنی ناووكی له ته‌مموزی (2015) له نێوان ئێران و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا واژوو كرا.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا سزاكان له‌سه‌ر ئێران لاده‌به‌ن و ئێرانیش ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌بێت.
له (2018)، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا ئێران پابه‌ندی خۆی به پرۆتۆكۆلێكی هاوپێچی رێككه‌وتنه‌كه كه‌مكرده‌وه، كه خۆبه‌خشانه پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوو.
هایكۆ ماس، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئه‌گه‌ر زۆره به‌م نزیكانه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه كۆببنه‌وه.
گوتیشی: جۆزێف بایدن، ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو رێككه‌وتنه‌كه.
روونیشیكرده‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه پێویستی به‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و چیدیكه سزای به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنێت.