گۆتێرێس: سامانی 10 سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی جیهان به‌شی ڤاكسینی هه‌موو خه‌ڵك ده‌كات
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، رایگه‌یاند، ئه‌و سامانه‌ی (10) گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه، به‌شی ئه‌وه ده‌كات ڤاكسین بۆ هه‌موو مرۆڤێك دابین بكات.
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، رایگه‌یاند، ئه‌و سامانه‌ی (10) گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه، به‌شی ئه‌وه ده‌كات ڤاكسین بۆ هه‌موو مرۆڤێك دابین بكات.
ئه‌و لێدوانه دوای ئه‌وه دێت، له راپۆرتێكی رێكخراوی "ئۆكسفام"ی نا حكومی به‌ریتانیادا، كه ئه‌م هه‌فته‌یه بڵاوكرایه‌وه، هاتبوو، سامانی 10 له ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهان، به‌شی دابینكردنی پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنا بۆ هه‌موو جیهان ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سامانی (10) سه‌رمایه‌داره یه‌كه‌مه‌كه‌ی جیهان له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به بڕی (540) ملیار دۆلار زیادیكردووه، هه‌روه‌ها سامانی سه‌رجه‌م ملیاردێره‌كان به بڕی (3.9) ملیار دۆلار له ماوه‌ی (18ی ئازار تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2020) زیادیكردووه.