گۆتێرێش بۆ ھێزە بیانییەكان: واز لە لیبیاییەكان بھێنن با خۆیان چارەسەری كێشەكانیان بكەن
پێویستە ھەموو ھێزەكانی بیانی و ھەموو بەكرێگیراوانی بیانی لەو وڵاتە دەركەون
K24- ھەولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس داوایان لە بەھەزارن چەكدار و بەكرێگیراوانی بیانی كرد، دەستبەجێ لیبیا جێبێڵن، گۆتێرێش گوتی: "واز لە لیبیاییەكان بھێنن".
گوتێرێش رایگەیاند، "راگرتنی ئاگربەست بەردەوامە، بەڵام پێویستە ھەموو ھێزەكانی بیانی و ھەموو بەكرێگیراوانی بیانی بەرەو بنغازی بجوڵێن و دواتر بەرەو تەرابلس و لەوێوەش بگەڕێنەوە و واز لە لیبیاییەكان بێنن با خۆیان لەگەڵ خۆیان چارەسەری كێشەكانیان بكەن، چونكە لیبیاییەكان سەلماندیان، ئەگەر بە تەنیا لێیانگەڕێن، ئەوان دەتوانن چارەسەری كێشەكانیان دەكەن.
ھەروەھا ئەنجوومەنی ئاسایش گفتوگۆی لەسەر دۆخی لیبیا كرد و لە راگەیاندراوێكدا "داوای كشانەوەی تەواوی چەكداران و بەكرێگیراوانی بیانیان كرد بەبێ خۆدزینەوە"، داواشی لە ھەموو لیبیاییەكان و یاریكەرانی نێودەوڵەتی كرد، رێز لە قەدەغەكردنی چەك و رێككەوتنی ئاگربەست بگرن.
لیبیا لە ساڵی 2014وە دابەشبووە لە نێوان حكومەتی ویفاق لە رۆژئاوای وڵات، كە دانپێدانراوه لە لایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە و ھێزەكانی رۆژھەڵاتی لیبیا (سوپای نیشتیمانی لیبیا) بەسەركردایەتی، خەلیفە حەفتهر، كه سعوودییه و ئیمارات و میسر و بهحرهین پشتیوانی دهكهن.
ھەردوو ئیدارە لە تشرینی یەكەمی رابردووەوە، رێككەوتن لەسەر ئاگربەست، بەڵام ھێزەكانیان پاشەكشەیان نەكردووە.
سەرچاوە: "ئەی ئێف پی"