بەنگلادیش ژمارەیەكی زیاتر لە پەنابەرە روھینگیەكان رەوانەی دورگەیەكی لافاوگرەوەی دوورەپەرێز دەكات

جگە لەم كۆمەڵەكە كەسە، بەنگلادیش، نزیكە 3500 پەنابەری رۆھینگاییی ھەڵاتوو لە میانماری ھاوسێوە، لە سەرەتاكانی كانوونی یەكەمەوە ناردووەتە دوورگەی بھاسان

ژمارەتەك لە پەنابەرە رۆھینگایەكان
ژمارەتەك لە پەنابەرە رۆھینگایەكان

K24- ھەولێر:

بەرپرسێك لە دەریاوانی بەنگالی رایگەیاند، كۆمەڵەیەك لە پەنابەرە موسڵمانەكانی رۆھینگا، كە زیاتر لە 1700 پەنابەردەبن، بردرانە دورگەیەكی دوورەپەرێز لە كەنداوی بەنگال، وێڕای، كە مەترسی روودانی گەردەلوول و لافاو لەو دوورگەیە ھەیە.

جگە لەم كۆمەڵەكە كەسە، بەنگلادیش، نزیكە 3500 پەنابەری رۆھینگاییی ھەڵاتوو لە میانماری ھاوسێوە، لە سەرەتاكانی كانوونی یەكەمەوە ناردووەتە دوورگەی بھاسان و خستووینەتە نێو خیوەتگا سنوورییەكان، كە نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە كۆخە شڕەكاندا دەژین.

عەمیدی دەریاوانی، عەبدوڵڵا ئەلمەئموون چودەری، كە ئەفسەری بەرپرسی دوورگەكەیە، ئەمڕۆ ھەینی گوتی: "ئەمڕۆ مەزندە دەكەین 1700 كەسی دیكە بگەنە ئێرە".

گوتیشی: ژمارەیەكی زیاتر لەو رۆھینگایانە دەگوازرێنەوە، ئەوانەی داوایانكردووە لەو ئۆردوگایانە بگوازرێنەوە  بۆ ئەو دوورگەیە بۆ نزیكترین شاری كەناراوی شیتاگۆنگ.

ئەو دوورگەیە، كە تەنھا پێش دوو دەیە لە دەریا دەركەوتوو، چەند كاتژمێرێك لە بەندەری باشوور دوورە.

رۆھینگاییەكان، كە كەمینەیەكی موسڵمانن و لە میانماری زۆرینە بوزی رایانكردووە رێگایان پێنادرێت بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە حكومەت ھاتووچووی دەرەوەی دوورگەكە بكەن.

 سەرچاوە: رويتەرز