گۆتێرێش: بە "نیگەرانییەكی زۆرەوە" چاودێری رووداوەكانی میانمار دەكه‌م

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یكگرتووەكان
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یكگرتووەكان

K24- ھەولێر:

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمڕۆ ھەینی گوتی: خۆی  "بە نیگەرانییەكی زۆرەوە" چاودێری پێشھاتەكانی میانمار دەكات، كە ھەگۆتێرێش: بە "نیگەرانییەكی زۆرەوە" چاودێری رووداوەكانی میانمار دەكات كه‌ هه‌ڕه‌شە سەربازییەكان و مەترسی ئەنجامدانی كودەتاكردن باڵی كێشاوه‌ بەسەر بڕیاری كردنەوەی پەرلەمان.

گۆتێرێش لە راگەیاندراوێكدا داوای  لە "ھەموو لایەنەكان كرد واز بێنن لە ھەموو جۆرە شێوەیەكی ھاندان و ھەراسانكردن و پابەندبن بە پێوەرەكانی دیموكراتی و رێزگرتن لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی گشتیی 8ی كانوونی دووەم".

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتیشی: "دەبێت گشت ئەو ناكۆكییە ھەڵبژاردنیانە ھەنە لە میانی میكانیزمە یاساكانی چارەسەربكرێن".

سەرچاوە: "رۆیتەرز"