گۆتێرێش: بە "نیگەرانییەكی زۆرەوە" چاودێری رووداوەكانی میانمار دەكهم
K24- ھەولێر:
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمڕۆ ھەینی گوتی: خۆی "بە نیگەرانییەكی زۆرەوە" چاودێری پێشھاتەكانی میانمار دەكات، كە ھەگۆتێرێش: بە "نیگەرانییەكی زۆرەوە" چاودێری رووداوەكانی میانمار دەكات كه ههڕهشە سەربازییەكان و مەترسی ئەنجامدانی كودەتاكردن باڵی كێشاوه بەسەر بڕیاری كردنەوەی پەرلەمان.
گۆتێرێش لە راگەیاندراوێكدا داوای لە "ھەموو لایەنەكان كرد واز بێنن لە ھەموو جۆرە شێوەیەكی ھاندان و ھەراسانكردن و پابەندبن بە پێوەرەكانی دیموكراتی و رێزگرتن لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی گشتیی 8ی كانوونی دووەم".
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتیشی: "دەبێت گشت ئەو ناكۆكییە ھەڵبژاردنیانە ھەنە لە میانی میكانیزمە یاساكانی چارەسەربكرێن".
سەرچاوە: "رۆیتەرز"