ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی چه‌كی به سعودیه و ئیمارات راگرت
"ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بایدن، بۆ وه‌ستاندنی فرۆشتنی چه‌ك بۆ ئیمارات و سعودیه چاوه‌ڕوانكراو بووه"

K24 - هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی فرۆشتنی چه‌كی بۆ سعودیه و ئیمارات راگرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌كان ده‌كات، كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ"، كردوویه‌تی.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كردووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێداچوونه‌وه به فرۆشتنی چه‌ك ده‌كات، كه به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت پێداچوونه‌وه به‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن، كه به ملیاران دۆلار له لایه‌ن "تره‌مپ"ه‌وه كراوه.
یوسف عه‌تییه، باڵیۆزی ئیمارات له واشنتن گوتی: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ وه‌ستاندنی فرۆشتنی چه‌ك بۆ ئیمارات و سعودیه‌ش، به دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕوانكراو بووه".
باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات له واشنتن به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا "عه‌تییه" ئاماژه‌ی كردووه، "ئیمارات به چڕی كار له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن ده‌كا، تا ئارامی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێته‌دی، ئیمارات له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێشبینی سیاسه‌تی ئێستای ئیداره‌ی بایدنی كردووه، به تایبه‌تی فڕۆكه‌ی جه‌نگی (F-35)، كه له‌وه زیاتره وه‌ك كه‌لوپه‌لێكی سه‌ربازی به هاوبه‌شێك فرۆشرێت".
به‌پێی په‌یمانگه‌ی ستۆكهۆڵم بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاشتی (SIPRI)، ئه‌مه‌ریكا به گه‌روه‌ترین وڵات داده‌نرێت، كه چه‌كی به سعودیه وئیمارات فرۆشتووه، كه رێژه‌كه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی (2010-2019) بۆ سعودیه (63.7%) بووه و بۆ ئیمارات (61.6%) بووه.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
د.ی