كۆڵنهدانی هاووڵاتییهك دوای لهدهستدانی قاچهكانی
لەمنداڵیدا مین پێیدا تەقیوەتەوە و هەردوو قاچی لەدەستداوە، ئێستا خاوەن بڕوانامەی ماستەرە و وتارخوێنی مزگەوتی ئازادیە و کۆمەڵێک پڕۆژەی کشتوکاڵی و بازرگانی تایبەت بە خۆی ههیه

K24 - ههولێر:
سەفین مستەفا، هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای کۆیەیه، (30) ساڵ بەر لە ئێستا، مین پێیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەردوو قاچەکانی لەدەستداوە.
دوای لەدەستدانی قاچەکانی، ئەگەرچی ژیان بۆ ئەو سەخت بووە و لە خوێندن دابڕاوە، بەڵام کۆڵی نەداوە و جارێکی دیكه دەستی بەکار و خوێندن کردووهتەوە، مامۆستا سەفین مستەفا، ئێستا خاوەن بڕوانامەی ماستەرە و وتارخوێنی مزگەوتی ئازادیە لە کۆیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵی دامەزراندووە، کە بژێوی نەک تهنیا خۆی، بەڵکو ژمارەیەک خێزانی دیكهیش دابین كردووه.
لەمنداڵیدا مین پێیدا تەقیوەتەوە و هەردوو قاچی لەدەستداوە، سەختی ژیان و تەندروستی لەشی، گرفتی زۆری بۆ درووستكردووه، بەڵام ئەو هەر کۆڵی نەداوە، ئێستا خاوەنی کۆمەڵێک پڕۆژەی کشتوکاڵی و بازرگانی تایبەت بە خۆیەتی، وەک خۆی رایگهیاند، نەک تهنیا خۆم، بەڵکو چەندین خەڵکی دیكهشم خستووهتە سەرکار.
بۆ دووبارە دەسپێکردنەوەی خوێندن، ئاستەنگی گەورەی لەبەردەم بووە، بەڵام توانیوویەتی ئاستەنگەکان تێپەڕێنێت و ئێستا خاوەن بڕوانامەی ماستەره و وتارخوێنی مزگەوتی ئازادیە لە کۆیە.
خاوەن پێداویستی تایبەت، رێگر نەبووە، تا کار و پڕۆژەکانی فراوان بکات، ئەزموونی ژیانی بووهته وانەیەک، کە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەتوانن سەرکەوتنی گەورە لەژیان بەدەست بێنن.
گاوداری و حەوزی ماسی و پڕۆژەی کشتوکاڵی، لەو پڕۆژانەن، ساڵانێکە مامۆستا سەفین دایمەزراندوون، بەهۆی لەدەستدانی هەردوو قاچی، ئەو تەنها سەرپەرشتی و ئیدارەیان دەدات، بەو هۆیەوە ئەم پڕۆژانە هەم بژێوی خۆی، هەمیش بژێوی چەند خێزانێکی دیكهی دابین كردووه.
د.ی