ماكرۆن: دانوستانی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: هه‌ر دانوستانێكی نوێ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و پێویسته سعوودیه‌ش له‌خۆ بگرێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ماكرۆن رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی به‌ده‌ستمانه‌وه ماوه بۆ رێگریكردن له به‌ره‌وپێشبردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران زۆر سنوورداره.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه كرده‌وه، كه له ساڵی 2015 له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران‌دا كران، كه هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا پشتگوی خرابوون.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2018 ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و سزاكانی سه‌ر ئێرانی گه‌ڕانده‌وه، تاران وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتن، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی چالاككرده‌وه و له پیتاندنی یۆرانیۆمدا سنووری ئه‌و رێژه‌یه‌ی به‌زاند، كه رێگه‌ی پێ‌درابوو.
دواتر ئیداره‌ی جۆزیف بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنه‌كه دا، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی سه‌ره‌تا تاران پابه‌ندی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه بێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B