وه‌زیرێكی ئه‌ڵمانیا داوای دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات
وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپا له ئه‌ڵمانیا، "مایكڵ رۆس" رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كان پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا بكات و ناكرێت خۆی لێ گۆشه‌گیر بكات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپا له ئه‌ڵمانیا، "مایكڵ رۆس" رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كان پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا بكات و ناكرێت خۆی لێ گۆشه‌گیر بكات.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "شبیگڵ"ی ئه‌ڵمانیی، ئه‌و وه‌زیره گوتی: سه‌ره‌ڕای ناكۆكی زۆروزه‌وه‌ندمان له‌گه‌ڵ رووسیا، به‌ڵام ناكرێت دیواری بێ ده‌نگی له نێوان هه‌ردوولا هه‌ڵچنرێت و پێویسته ئێمه له په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڵ رووسیا.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كێتی ئه‌وروپا له روانگه‌ی ستراتیژییه‌وه بۆی گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كانی و پرسی دانووستان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ پێشبخات. زۆر ئاسته‌نگی جیهانی هه‌ن ناتوانین به بێ هاوكاری رووسیا تێ‌یان په‌ڕێنین.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له كێشه‌ی وڵاتانی "ئۆكرانیا، بیلارووس، سووریا و لیبیا" و پرسی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چه‌كداماڵین و پڕچه‌ككردن و پرسی چاودێری ته‌ندرووستیی پێویستیان به هاوكاری رووسیا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و رووسیا، پێویسته رووسیا وه‌ك یه‌ك به‌ره‌ی یه‌كگرتوو مامه‌ڵه بكات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ