ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك میدیا و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌داته‌وه
"ئێمە دەزانین ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە بەشێكن لەو ئیرهابە فكری و شەڕە دەروونییەی كه بۆ له‌كه‌داركردن و تۆقاندن له دژی خه‌ڵكی نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر له‌ئارادایه"

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك میدیا و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گوماناوی ده‌داته‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكیان له دژی كادیران و چالاكانی ئه‌و حزبه ده‌ستپێكردووه و ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته به دژه كولتوور و نامۆ وه‌سف ده‌كات و سه‌ركۆنه ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای راگه‌یاندن و رۆشنبیری پارتی دیموكراتی كوردستان:
روونكردنەوەیەك لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێ لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە، كە تێیدا لێدوان و نووسینەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە. ئێمە دەزانین كە ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە بەشێكن لەو ئیرهابە فكری و شەڕە دەروونییەی كە بەرانبەر خەڵكی نیشتیمانپەروەر و خاوەن پڕەنسیپی كوردستان لە ئارادایە، بۆ ئەوەی لەكەدار بكرێن و بتۆقێندرێن.
لێرەدا وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە دژە كولتوور و نامۆیە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ بوونی ئەو هەوڵ و هەڵمەتە نابەجێیەش، كەوادیر و لایەنگرانی پارتی و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات.
دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
1ـی2ـی2021
H.B