پێكوته‌ی سپۆتنیكی رووسی ده‌گاته تاران
گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زیبه‌خش، رایگه‌یاند، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پێكوته‌ی سپۆتنیك ڤی رووسی دژ به كۆرۆنا پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌گاته ئێران.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زیبه‌خش، رایگه‌یاند، وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می پێكوته‌ی سپۆتنیك ڤی رووسی دژ به كۆرۆنا پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌گاته ئێران.
گوتیشی: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی و لیژنه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیاره یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پێكوته‌كه له رێگه‌ی كۆمپانیای ماهانی فڕۆكه‌وانی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بگاته تاران.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كه‌م وه‌جبه بڕه‌كه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
سه‌رچاوه: فارس نیوز
وه‌رگێڕان: ئ.ر