ئەندامێکی سەرکردایەتیی "حدكا" کۆچی دوایی کرد

K24 - هه‌ولێر:

ئەندامێکی سەرکردایەتیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی راوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

رەحمان رەحیمی ناسراو بە سەروان چەکۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیتەی ئەمنییەتی ئەم حزبە، پاش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە کۆچی دوایی کرد.

حزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران رایگەیاند چەکۆ رەحیمی لە حاڵەتێکی لە ناکاودا، تووشی ئازاری دڵ بووە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری کۆیە بەداخەوە گیانی لە دەست داوە و بۆ زانیاری و دڵنیایی زیاتر بۆ پشکنین ڕەوانەی پزیشکی یاسایی لە هەولێر کراوە.

چەکۆ رەحیمی لە ساڵی 1979وە بۆ ماوەی 37 ساڵ پیشمەرگەی حزبی دێموکرات بوو و ماوەی 23 ساڵیش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەم حزبە بووە.