وەزارەتی تەندروستی عێراق باس لە ئەگەری قەدەغەی هاتووچۆ دەکات

داوا لە ھاووڵاتییان دەكات پابەندی رێكار و رێنماییەكان بن

بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بەرزبێتەوە، قەدەغەی ھاتووچۆ رادەگەیەنن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو هەڵکشانی زیاتر بچێت، قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێتەوە و دامەزراوە و سنوورەکانیش دادەخرێن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، داواشی لە هاووڵاتیان کردووە، پابەندی رێنمایی تەندروستی و رێکارە خۆپارێزییەکان بن، بە تایبەت کە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە چەند وڵاتێک دەرکەوتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەیەكە بەراورد بە مانگەكانی ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق كەمبووەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق تائێستا 621 ھەزار و 755 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە، لەو ژمارەیەش 13 ھەزار و 86 كەس گیانیان لەدەستداوە.

Fly Erbil Advertisment