له‌ ورمێ پاسدار مانۆڕى سه‌ربازى ئه‌نجامده‌ده‌ن

سوپای پاسداران لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات.

K24 – هه‌ولێر:

سوپای پاسداران لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات.

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: یەکە سەربازییەکانی سەر بە پاسداران، رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگە لە سەرانسەری پارێزگای ورمێ مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدەن.

ئاژانسی هەواڵی تەنسیم لە زارى عابدین خوڕڕەمەوە بڵاويكرده‌وه‌، یەکەکانی سەر بە سوپای پاسداران، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ئەو مانۆڕە ئەنجامدەدەن.

بە گوتەی عابدین خوڕڕەم، ئەو مانۆڕە بە بەشداریی 47 یەکەی سەربازی و یەکەیەکی ژنان کە لە 500 ژن پێکهاتووە، ئەنجامدەدرێت.

مانۆڕەکە ناوی "بەرەو بەیتولموقەدەسە"، هاوکات لە دوو پارێزگای تاران و خۆراسانی رەزەویش مانۆڕى هاوشێوه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

پارێزگای ورمێ دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوسنووری وڵاتانی ئازەربایجان، ئەرمينیا، تورکیا وهەرێمی کوردستانە.