ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان: 48 تووشبوون و سێ گیانلەدەستدان

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار کەسی تێپەڕاند، وێنە: AA
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار کەسی تێپەڕاند، وێنە: AA

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی تایبەت بە پەتای کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش لە هەرێمی کوردستان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 48 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، سێ کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە سێ هەزار و 331 کەس پشکنینی کۆرۆنایان کردووە، کە زۆربەیان (1513) کەسیان لە هەولێر بوون. زۆرترین تووشبوو و سەرجەم حاڵەتەکانی مردنی 24 کاتژمێری رابردووش لە دهۆک تۆمارکراون.

راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی
راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی