لوتكەی داڤۆس 2021 بەھۆی كۆرۆنا دواخرا
كۆڕبەندی ئابووری جیھانی، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، كۆبوونەوەی ساڵانەی كە پێشتر دواخراو و لە سویسرا گواسترایەوە بۆ سنگافۆرە، جارێكی دیكە دوادەخرێتەوە بەھۆی تەشەنەكردنی پەتای كۆڤید-19.
K24 – ھەولێر:
كۆڕبەندی ئابووری جیھانی، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، كۆبوونەوەی ساڵانەی كە پێشتر دواخراو و لە سویسرا گواسترایەوە بۆ سنگافۆرە، جارێكی دیكە دوادەخرێتەوە بەھۆی تەشەنەكردنی پەتای كۆڤید-19.
رێكخەرانی كۆڕبهندهكه گوتیان: ئەو كۆكهرەوەیەی ساڵانەی بژاردە سیاسی، ئابووری و بازرگانییەكان لە جیھان، كە ساڵانە لە كانوونی دووەم لە گوندی داڤۆس لە چیاكانی ئەلب ئەنجامدەدرێت، گواسترایەوە بۆ سنگافورە، بۆ ئەوەی لەمانگی ئایار ببەسترێت، ھەر لەو دەوڵەتەدا دەبەسترێت، بەڵام لە رێككەوتی 17 و 20 ئابی داھاتوودا.
گوتیشییان: "گۆڕینی وادەی كۆڕبەند، رەنگدانەوەی ئاڵنگارییە نێودەوڵەتییەكانە" بۆ زاڵبوون بەسەر تەشەنەكردنی ئەو پەتایە.